كارلۆ ئانچێلۆتی: پێپ گواردیۆلا باشترین راهێنەری جیهانە
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/IMG_5008-780x470.jpeg)
یاریگا –
كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە رووبەڕووبوونەوە ئاگرینەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی پاشكۆی گەیشتن بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.
🎙️ @MrAncelotti 🎙️
📺 Rueda de prensa ➡️ RM Play— Real Madrid C.F. (@realmadrid) February 10, 2025
كۆنگرەی رۆژنامەوانی كارلۆ ئانچێلۆتی پێش یارییەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی:
كاتێک لەلایەن مانچێستەر سیتیەوە كراینە دەرەوەی پاڵەوانیەتیەكە ئەوا ئەوان جامەكەیان بردەوە، بە پێچەوانەشەوە راستە، بڕوام وایە كام یانە ئەم یارییە بباتەوە تا قۆناخێكی دوور دەڕوات، بەڵام سەرسوڕمان ئەوەیە لە یاریی پلەی ئۆفدا رووبەڕوو دەبینەوە، ئەم یارییە دەكرا لە یاریی كۆتاییدا بووایە، ئەوە هەڵەی ئێمەیە.
نەمانویست بەشداری ئاهەنگی خەڵاتی باڵئن دۆر بكەین، چونكە پێمان وابوو كە ڤینیسیۆس شایستەی خەڵاتەكە بوو، ئەوەش بەو مانایە نایەت كە رێز لە رۆدری ناگرین،بەڵكو پێمان وابوو كە ساڵی پێشووتر شایستەی تۆپە ئاڵتونیەكە بوو.
بە دڵنیاییەوە بەو ئاستەی ئێستای سیتی تووشی سەرسوڕمان بووم، بە قۆناخێكی سەختدا تێدەپەڕن، لەگەڵ پێكانەكان و دۆڕان، بەڵام ئێستا تیمێكی ركابەرن، وەک هەمیشە، هیچ گومانێكم لە بەهێزی مانچێستەر سیتی نییە.
پێپ گواردیۆلا بەشدارییەكی زۆری لە تۆپی پێدا كردووە، داهێنەرە و زۆر رێزی دەگرم، یەكێكە لە باشترین راهێنەرەكان ئەگەر باشترینیش نەبێت.
یاریی گەڕانەوە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە بەرواری 19ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت.