دوای سەرکەوتنی لە دێڕبی کەلار، شێروانە دوو ئامانجی گەورەی پێکا
زاخۆ لە دوا خولەک سێ خاڵی گرنگی لە دەستدا
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/FB_IMG_1739195534701-780x470.jpg)
یاریگا –
سەرکەوتنەکەی شێروانە لە دوا خولەکەکانی یاریی بەرامبەر رزگاری، دوو ئامانجی گەورەی بۆ یانەکە پێکا.
لە گەڕی 16ـەی خولی نایابی کوردستان و لە دێڕبی کەلار، شێروانە دوای ئەوەی بە گۆڵێک لە دواوە بوو لە خولەکەکانی 96 و 100ـی کاتی زیادکراوی یارییەکە توانی ریمۆنتادا بکات و یارییەکە بە ئەنجامی 2 _ 1 لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبێنت.
دوو ئامانج لە پشت سەرکەوتنەکەی دێڕبی بوو بۆ شێروانە، یەکەمیان بردنەوەبوو لە دێڕبی کەلار بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکە لە یارییەکی فەرمیدا، ئامانجی دووەم وەرگرتنەوەی ریزبەندی یەکەم بوو لە پێشمەرگەی هەولێر کە ئێستا شێروانە 33 خاڵی هەیە و پێشمەرگەی هەولێریش بە 32 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت، رزگاریش لە ریزبەندی چوارەم مایەوە بە 25 خاڵ.
لە یارییەکی دیکەی دراماتیکیدا، دوای ئەوەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی 2 _ 0 لە پێش رانیە بوو، لە خولەکەکانی 86 و 92 رانیە دوو گۆڵی تۆمار کرد و یارییەکەش 2 _ 2 کۆتایی هات، رانیە لە ریزبەندی 11ـەیە بە 19 خاڵ و زاخۆش بە 28 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولەکە مایەوە.
ریزبەندی یانەکانی خولی نایابی کوردستان دوای تێپەڕبوونی 16 گەڕ لە یارییەکانی.