![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/bb8024ff-041e-4f65-93c8-b2c1e979a485_16x9_1200x676-780x451.webp)
یاریگا –
ئارنێ سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوول نائومێدی خۆی به ئه‌نجامی تیپه‌كه‌ی نیشاندا دوای ئەوەی لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا كرانه ده‌ره‌وه و رایگه‌یاند یارییه‌كی باشمان كرد به‌ڵام دووچاری شكست بووین.
دوای یارییەکە سڵۆت گوتی،
پلیمۆس یارییەکی نایابی كرد، پلانی یارییان باش بوو، شایەنی هەموو ستایشێکن، ڕۆژێکی خۆشمان بەسەر نەدەبرد و یارییه‌كه بەو شێوەیە کۆتایی نه‌هات كه ئێمه ده‌مانویست.
هه‌روه‌ها راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه گوتیشی،
ناتوانم بڵێم یاریزانەکان له پێناو بردنه‌وه نه‌جه‌نگاون، چونکە بۆ ماوەی 100 خولەک یان زیاتر هه‌وڵیاندا، هیچ کام لە تیپەکان هیچ هەلێکیان دروست نەکرد و یارییەکە بە لێدانێكی سزا یەکلایی بووەوە، یارییه‌كه له سوودی ئه‌وان بوو یاریەکی باشیان كرد و شایەنی سەرکەوتن بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد،
پێموایە یاریزانانی لیڤەرپوول دەیانتوانی ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەن، به‌ڵام به‌راستی به‌رامبه‌ر ئه‌وان هه‌لی دروستكردنی گۆڵ زۆر قورس بوو، به‌راستی كاتێك له قاچی یاریزانه‌كانی ئێمه بوو ئه‌وان زۆر باش ده‌جه‌نگان.
سڵۆت له كۆتاییدا گوتی،
یاریزانەکان تا کۆتا خولەک بەردەوام بوون لە هه‌وڵدان، بەڕاستی زۆر کاریان کرد بەڵام هیچ کەلێن و دەرفەتێکیان نەدۆزیەوە، ئەمە ئازاری هەموو ئەو کەسانەی داوە کە لیڤەرپوولی خۆش ده‌وێت هەموومان ویستمان لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا به‌رده‌وامبین، به‌ڵام نه‌مانتوانی و ماڵئاواییمان كرد.