![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/GettyImages-2198401101-scaled-e1739048475178-1024x649.jpg-780x470.webp)
یاریگا –
سڤێن بۆتمان، ئانتۆنی گۆردن تووشی پێکانبوون و لەوانەیە بەشداری یاریی داهاتووی نیوکاسڵ لە بەرامبەر مانچێستەر سیتی نەکەن.
بۆتمان و گۆردن لەگەڵ تیمەکەیان گەشتی سەینت ئاندروویان نەکرد، کاتێک لە قۆناخی چوارەمی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، نیوکاسڵ 2-3 لە بیرمینگهام سیتی بردەوە.
هەردوو یاریزانەکە هەست بە ئازاری ئەژنۆ دەکەن، بۆیە ئێدی هاو، راهێنەری یانەکە پشووی پێدان.
لە یارییەکەی شەوی رابردوودا، بۆتمان یارییەکەی تەواونەکرد، بڕیارە ئەمڕۆ پشکنینی تەواوی بۆ بکرێت و ئینجا بڕیار لەسەر بەشداریکردنی لە یاریی داهاتوو بەرامبەر مان سیتی دەدرێت.