![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/6D93F7CC-8F6A-40F4-B508-FEE4E5119A74-780x470.jpeg)
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی گەڕی 23ی لالیگا ریال مەدرید میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 23ی لالیگا.
پڕۆفایلی یاری
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/IMG_4800.jpeg)
لە یاریی لووتكە و لە یاریی دێربی مەدرید هەردوو تیمەكەی مەدرید رووبەرووی یەک دەبنەوە.
ریال مەدریدی پێشەنگ بە بارودۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت و بە جۆرێك لە كۆتا یاریی لالیگادا بەرامبەر ئیسپانیۆل دۆڕا و سێ خاڵی لەدەستدا.
لە 22 یاریی لالیگادا لە15 یاریی براوە بووە چوار یاریی یەكسان بووە و سێ یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت.
لەبەرامبەردا ئاتلێتیكۆ مەدرید بە بارودۆخێكی باشدا تێدەپەڕێت و بە تەنیا خاڵێك لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوەیە.
لەم وەرزەی لالیگادا لە 22 یاریی 14 یاریی براوە بووە، شەش یاریی یەكسان بووە و دوو یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگادا دێت.
هەردوو یانە پێشتر 233 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە، ریال مەدرید لە 118 یاریی براوە بووە، 59 یارییش ئاتلێتیكۆ مەدرید و لە 56یارییش یەكسان بوون.
یانە شاهانەكە 401 گۆڵیان كردووە و ئاتلێتیكۆش 305 گۆڵ.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بە بێ ئانتۆنیۆ رودیگەر، ئیدێر میلیتاو، دانی كارڤاخال و دەیڤد ئالابا رووبەرووی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا ئاتلێتیكۆ مەدرید بەبێ لی نۆرماند، خاڤی گالان و ریكێلمی رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
لونین
ڤازكێز، چوامینی، ئاسێنسیۆ، گارسیا
ڤاڵڤێردی، كاماڤینگا، بێڵینگهام
ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، ئێمباپێ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید
ئۆبلاك
یۆرێنتی ، خێمینیز، لینگلێت، لینۆ
سیمیۆنی، دی پاوڵ، باریۆس، گالاگێر
گریزمان، ئالڤارێز