ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

گەوهەرە نوێیەکەی ریال مەدرید کاستییا؛ گۆنزالۆ گارسیا کێیە؟

Yariga App

یاریگا –

گۆنزالۆ گارسیا یاریزانی لاوی ریال مەدرید لە دوایین یاریی یانەکەی لە جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر لیگانێس گۆڵی سەرکەوتنی کرد، تەنیا بە هەشت خولەک یانەکەی پەڕاندەوە قۆناخی پێش کۆتایی.

گۆزانزالۆ گارسیا هێرشبەری 20 ساڵانی ریال مەدرید لە یاریی بەرامبەر لیگانێس لە چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، خولەکی 82 هاتە ناو یاریگا تەنیا دوای ئەوەی چوار جار پێی بەر تۆپ کەوت، لە خولەکی 93 گۆڵی سەرکەوتنی کرد، کە ریال مەدرید 3-2 ئەو یارییەی بردەوە.

گۆنزالۆ گارسیا دوای یارییەکە گوتی :’من قسەم لەگەڵ براهیم دیاز کردبوو، پێم گوتبوو کاتێک گەیشتە هێلی کۆتایی تۆپەکە بۆ من بنێرێت و ئەویش زۆر بە نموونەیی کارەکەی کرد’.

CD Leganes v Real Madrid CF - Copa del Rey

گۆنزالۆ گارسیا کێیە؟

گۆزانزالۆ گارسیا 24ـی مارس/ئاداری 2024 لەدایکبووە و تەمەنی 20 ساڵانە، لەوەتەی تەمەنی 10 ساڵییەوە لە ئەکادیمیای ریال مەدرید یاریی دەکات، لە هێلی هێرشبردن یاریی دەکات و هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ درێسی ژمارە 7 دەپۆشێت.

گۆزانزالۆ لە وەرزی 2018-2019 بە خواستن ماوەیەک پەیوەندی بە ریزەکانی لاوانی ریال مایۆرکا کرد، لەوەتەی ساڵی 2021 لە تیپی لاوان و کاستییای ریال مەدرید زیاتر لە 50 گۆڵی بە درێسی مێرەنگی کردووە، لەم وەرزە بە تۆمارکردنی 19 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولی پلە سێی ئیسپانی گرتووە.

غونزالو غارسيا لاعب ريال مدريد يحتفل بهدف الفوز في مرمى ليغانيس - 5 فبراير 2025

گۆنزالۆ گارسیا بووەتە جێگای سەرنجی ئالڤارۆ ئاربێلوا و رائول گۆنزالێس، لە تیپی لاوان و کاستیا هەردوو راهێنەرەکە بەو هێرشبەرە لاوە سەرسام بوون، ئەو هێرشبەرە 20 ساڵانە لەژێر سەرپەرشتی ئاربێلوا لە ریزی لاوانی یانە مەدریدییەکە 35 گۆڵی کردووە.

رائول گۆزانزالێس پێشتر لە لێدوانێکیدا لەبارەی گۆنزالۆ گارسیا گوتی :’ئەگەر سبەی یان هەفتەیەکی دیکە داوا لە گۆنزالۆ گارسیا بکەی یاریی لەگەڵ تیپی یکەم بکات، ئەوا باشترین ئاست پێشکەش دەکات’.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە رووپەڕی ئەمڕۆیدا ستایشی یاریزانە لاوەکەی کردووە و نووسیویەتی ‘منداڵێک پاشا بوو’. مارکا ئاماژەی بەوە کردووە گۆنزالۆ گارسیا لە دوایین یاریی ریال مەدرید کاستییا سوپەر هاتریکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button