![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/brazil-sing-anthem-780x439-1.jpg)
یاریگا –
مارسێلۆ، کاپتنی پێشووی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی بەڕازیل، وازی لە یارییکردن هێنا.
مارسێلۆ لە تەمەنی 36 ساڵیدا، وازهێنانی لە تۆپی پێ هێنا، ئەمەش دوای کاروانێکی پڕ لە دەستکەوت و نازناو.
بەرگریکاری باڵی چەپی بەڕازیلی، سێ مانگ دوای جێهێشتنی یانەی فلومینێزی، بڕیاری کۆتاییهێنان بە کاروانی وەرزشی خۆی هێنا.
View this post on Instagram
یاریزانی نێودەوڵەتی بەڕازیلی، 15 ساڵ یاریی بۆ ریال مەدرید کرد، لەو ماوەیەدا 25 نازناوی بردەوە، لە نێویاندا شەش نازناوی لالیگا و شەش نازناوی چامپیۆنزلیگ.
مارسێلۆا لە وەرزی 2021-22 بووە کاپتنی ریال مەدرید، ئەمە یەکەمجاربوو لەوەتەی ساڵی 1904ەوە، یاریزانێک کە ئیسپانی نەبێت، ببێتە کاپتنی یانەکە.
بەرگریکارە بەڕازیلییەکە لە ساڵی 2022 ریال مەدریدی جێهێشت، پێنج مانگ پەیوەندی بە ئۆڵیمپیاکۆس کرد، دواتر لە ساڵی 2023 گەڕایەوە فلومینێزی و نازناوی کۆپا لیبێرتادۆرێسی بردەوە.
مارسێلۆنا لە کۆی 714 یارییدا، خاوەنی 58 گۆڵە و یەکێکە لە باشترین بەرگریکارانی مێژووی ریال مەدرید.
جیا لە بردنەوەی 30 نازناو لەگەڵ یانەکان، مارسێلۆ لە ساڵی 2013 جامی کیشوەرەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بردەوە، بەڵام هەرگیز نەبووە پاڵەوانی کۆپا ئەمێریکا و مۆندیال.