ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید لیستێکی درێژی بۆ گواستنەوەکانی هاوین ئامادەکردووە

Yariga App

یاریگا –

جیا لە نەریتی هەمیشەیی خۆیان، ریال مەدرید بەدەستی بەتاڵ لە مێرکاتۆی زستانە گەڕایەوە و هیچ گرێبەستێکی ئەنجام نەدا. ئەوە سەرەڕای بوونی پێکانێکی زۆر لە ریزەکانیدا.

یانە شاهانەکە نایەوێ لە بازاڕی هاوینەش هەروا تەماشاکەربێت. خۆی بە چەند گواستنەوەیەکی گەورە ڕێکدەخاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لیستێکی درێژی ئامادەکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، مەدرید لە ئێستاوە 6 یاریزانی خستووەتەژێر رادارەکانی و ئەمانەن:

  • دیان هویسینی هۆڵەندی-ئیسپانی لە پێگەی دڵی بەرگری (بۆرنمۆس)
  •  میگێل گوتێرێزی ئیسپانی بۆ بەرگری لای چەپ (جیڕۆنا)
  • فلۆریان ڤیرتری ئەڵمانی و ناوەڕاستکار (لیڤەرکوزن)
  •  مارتن زوبیمێندی ئیسپانی بۆ ناوەڕاست (ریال سۆسیداد)
  •  رۆدری ئیسپانی بۆ هێڵی ناوەند (مانچێستەر سیتی)
  • جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی بۆ هێڵی بەرگری (بایرن میونشن)

وەک لە لیستەکەدا دەردەکەوێت، زۆرینەی ئامانجەکانی ریال بۆ مێرکاتۆی هاوین یاریزانی ئیسپانیین و تەنها دوو ئەڵمانی تێدایە.

ئەو زانیارییەی رۆژنامەکە لەکاتێکدایە چەند رۆژێ لەمەوبەر هەواڵ بڵاوکرایەوە تێیدا بێتاوانی کارلۆ ئانچێلۆتی لە هەمبەر ئەنجامەکان دەسەلماند. لە بەرامبەردا فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی وەک هۆکاری پشت سستی لە گواستنەوە و خواستەکانی راهێنەرەکەدا پیشاندەدا.

“ئانچێلۆتی بێتاوانە و فلۆرێنتینۆ پێرێز لە شکستەکان بەرپرسە”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button