راپۆرتی تایبەتکوردستانکێ باشترینە؟گرنگترین

ئەستێرەی یاریگا؛ سلێمان دەروێش باشترین یاریزانی گەڕی شازدەمی خولی نایابی کوردستان بوو

لە یاریی هەندرێن و شێروانە دوو گۆڵ و ئەسیستێکی کرد

Yariga App

یاریگا –

سلێمان دەروێش هێرشبەری یانەی هەندرێن باشترین یاریزانی گەڕی شازدەمی خولی نایابی کوردستان بوو، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە هەڵدەبژێرێت.

سلێمان دەروێش کە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان پەیوەندی بە ریزەکانی هەندرێن کرد، لە یەکەم یاریی بە درێسی یانەکەی لە گەڕی شازدەمی خولی نایابی کوردستان بەرامبەر شێروانە دوو گۆڵ و ئەسیستێکی کرد، رۆڵێکی کاریگەری لە بردنەوە چاوەڕواننەکراوەکەی هەندرێن بەرامبەر شێروانە هەبوو.

سلێمان دەروێش لە یاریی بەرامبەر شێروانە لە خولەکی 28 ئەسیستێکی بۆ هێمن نازم کرد، دواتر لە خولەکی 37 بە لێدانی سزا گۆڵێکی کرد، لە نیوەی دووەمیش لە دوایین خولەکەکانی یارییەکە لە خولەکی 84 گۆڵی دووەمی کرد و بەو گۆڵە کوشندەی سەرکەوتنی هەندرێنی بەسەر پێشەنگی خولەکە مسۆگەر کرد، کە 4-1 لە یانە گەرمیانییەکەیان بردەوە.

سلێمان دەروێش یاریزانێکی سوورییە لە یانەی شەبابی سوورییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی هەندرێنەوە کردووە.

لە گەڕی شازدەمی خولی نایابی کوردستان لە 7 یاری خولەکە 19 گۆڵ تۆمارکران واتە 2.71 گۆڵ لە هەر یارییەک تۆمارکران، لێدانێکی سزا هەژمارکرا و کارتێکی سوور و 36 کارتی زەرد بەڕووی یاریزانان بەرزکرانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button