“ئانچێلۆتی بێتاوانە و فلۆرێنتینۆ پێرێز لە شکستەکان بەرپرسە”
"دوو مێرکاتۆیە داوای یاریزانێک دەکات"
یاریگا –
میدیاکانی ئیسپانیا فلۆرێنتینۆ پێرێز بە هۆکاری سەرەکی شکستەکانی ریال مەدرید دادەنێن.
رادیۆی کادێنا سێر بڵاویکردووەتەوە، بەدرێژایی مێرکاتۆی هاوینی رابردوو و مێرکاتۆی ئەم زستانەش کارلۆ ئانچێلۆتی داوای گواستنەوەی یاریزانێکی دڵی بەرگری کردووە بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز داواکەی رەتکردووەتەوە.
رادیۆ ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێمریک لاپۆرتی ئیسپانی و بەرگریکاری نەسڕی سعوودی بژاردەی سەرەکی راهێنەرە ئیتاڵییەکەیە، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە و بەڕێوبەرانی تیپەکە سەرەڕای پێکانە زۆرەکان لەوبڕوایەدان پێویستیان بە گواستنەوەی یاریزانی نوێ نییە.
ریال مەدرید بەدەست قەیرانی نەبوونی بەرگریکاری پێویست دەناڵێنێت. بەهۆی پێکانی بەرگریکارەکانی ئێستا لە دڵی بەرگری تەنیا راول ئاسێنسیۆی بەرگریکاری کاستییا بەردەستە و دەیڤد ئەلاباش تازە لە پێکانێکی درێژخایەن گەڕاوەتەوە.
🚨 Ancelotti a insisté tout l'été et l'hiver pour recruter un défenseur central, avec Aymeric Laporte comme priorité.
❌ Mais Florentino Pérez et la direction du Real Madrid ont refusé, estimant que l'effectif actuel suffisait, et ce, malgré les blessures. @La_SER pic.twitter.com/HfuCJpFSUn
— Le Journal du Real (@lejournaldureal) February 3, 2025