بۆرسەی یانەی زاخۆ؛ تەواوی گواستنەوەکانی مێرکاتۆی زستانە
لیستی یاریزانە هاتووەکان و رۆیشتووەکان و گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکانی زاخۆ
یاریگا –
رۆژی چوارشەممە (5ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025) دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق دادەخرێت، تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە واژۆکراوەکان و تەواوی جموجۆڵەکانی یانەکانی کوردستان لە مێرکاتۆی زستانە بڵاودەکاتەوە.
زاخۆ لە مێرکاتۆی زستانە گرێبەستی لەگەڵ پێنج یاریزانی نوێ واژۆکردووە، ئالیو ئادەم هێرشبەری نایجیری لە لیبیاوە گواستەوە ریزەکانی، گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی کوردیش واژۆ کردووە، ژیلوان حەمەد و ئەحمەد یاسین و لاس هەمەوەند درێسی زاخۆ دەپۆشن، هادی ساڵح لە سویدەوە پەیوەندی بە ریزەکانی سوور و سپیپۆشەکان کردووە.
زاخۆ لەو چەند رۆژەی ماوە گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێکی دیکە واژۆ ناکات و مێرکاتۆی زستانە بۆ ئەو یانەیە کۆتایی هاتووە، کە دەستبەرداری سێ یاریزانیشی بووە، هەریەکە لە ئیبراهیم هیسار و ئەیوب نەناح و ئەحمەد زامل یانەی زاخۆیان بەجێهێشت و چیدیکە لە کەتیبەکەی تەڵال بلوشی نابن.
یاریزانە هاتووەکان: ئالیو ئادەم (ئیتیحاد تەرابلوسی لیبی)، ژیلوان حەمەد (لیمان هۆنگ کۆنگ)، ئەحمەد یاسین (ئۆرێبرۆی سویدی)، لاس هەمەوەند (تۆرنسی سویدی)، هادی ساڵح (ترێلیبۆرگی سویدی)، ئێچیتا دێپیوتی (ریڤەرس یونایتدی نایجیریایی).
یاریزانە رۆیشتووەکان: ئیبراهیم هیسار، ئەیوب نەناح، ئەحمەد زامل (نەفتی میسان).