ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بەهرەمەندێکی گۆڵکار پەیوەندی بە وێستهام یونایتد دەکات

بازاڕی گواستنەوەی وێستهام گەرمە

Yariga App

یاریگا –

وێستهام یونایتد لەگەڵ برایتن هۆڤ ئالبیۆن لەسەر گواستنەوەی ئیڤان فێرگسن رێککەوت و فەرمی گواستییەوە.

وێستهام تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە، ئیڤان فێرگسن، هێرشبەری ئایرلاندی دەگوازێتەوە ریزەکانی، وەکو هەوڵێک بۆ راستەڕێکردنەوەی ئەنجامەکانی یانەکە.

درەنگانێکی شەوی رابردوو یەکشەممە، فێرگسن پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند.

فێرگسن یەکێکە لە یاریزانە دڵخوازەکانی گراهام پۆتەر، راهێنەری وێستهام، چونکە پێشتر لە برایتن بەیەکەوە کارییان کردووە و متمانەیەکی زۆری بە هێرشبەرەکە هەیە.

یاریزانی 20 ساڵان، دوای چاکبوونەوەی لە پێکان، بەشداری لە یاریی شەوی رابردووی برایتن بەرامبەر نۆتینگهام فۆڕێست کرد، کە بە ئەنجامی 7-0 شکستیانهێنا.

فێرگسن، تەمەن 20 ساڵان، سەرەتای کاروانی وەرزشی لە سەینت کێڤن بۆیس دەستپێکردووە، پاشان پەیوەندی بە بۆهێمیانس کرد.

لە هاوینی ساڵی 2021، فێرگسن پەیوەندی بە برایتنەوە کرد و لەوساتەوە، 13 گۆڵی لە 59 یاریدا کردووە. ئەستێرە ئایرلاندییەکە خاوەنی چوار گۆڵی نێودەوڵەتییە لەکۆی 18 یاریدا.

وێستهام دەرگای گواستنەوەکانی دانەخستووە و خەریکی گفتوگۆیە لەگەڵ لۆریان، بۆ گواستنەوەی ئێلی جونیۆر کرۆپی.

لەلایەکی دیکەوە، یانەکەی باکووری رۆژهەڵاتی لەندەن، کار لەسەر گواستنەوەی دانیێل کەمینگس، هێرشبەری سێڵتک دەکات و دەیەوێت گرێبەستێکی پێشوەختە واژۆ بکات و لە هاوینی داهاتوودا بیگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button