تەواو؛ وێستهام یونایتد هێرشبەرێکی دیاری پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە
هێشتا وێستهام بازاڕی گواستنەوەی دانەخستووە
یاریگا –
وێستهام یونایتد لەگەڵ برایتن لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێک رێککەوت.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، وێستهام یونایتد تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە، ئیڤان فێرگسن، هێرشبەری ئایرلاندی دەگوازێتەوە ریزەکانی.
بڕیارە ئەم نیوەڕۆیە فێرگسن بگاتە لەندەن و پشکنینی پزیشکی بۆ هامەرز بکات، دواتر لەگەڵ گراهام پۆتەر، راهێنەری وێستهام کۆدەبێتەوە.
یاریزانی 20 ساڵان، دوای چاکبوونەوەی لە پێکان، بەشداری لە یاریی شەوی رابردووی برایتن بەرامبەر نۆتینگهام فۆڕێست کرد، کە بە ئەنجامی 7-0 شکستیانهێنا.
وێستهام دەرگای گواستنەوەکانی دانەخستووە و خەریکی گفتوگۆیە لەگەڵ لۆریان، بۆ گواستنەوەی ئێلی جونیۆر کرۆپی.
لەلایەکی دیکەوە، یانەکەی باکووری رۆژهەڵاتی لەندەن، کار لەسەر گواستنەوەی دانیێل کەمینگس، هێرشبەری سێڵتک دەکات و دەیەوێت گرێبەستێکی پێشوەختە واژۆ بکات و لە هاوینی داهاتوودا بیگوازێتەوە.