بۆرسەی مانچێستەر یونایتد؛ لە دوا رۆژی گواستنەوەکاندا کێ دەگوازێتەوە؟
کەتیبەکەی روبن ئامۆریم لە چەندین بەرە ململانێی گواستنەوەی یاریزانان دەکات
یاریگا –
لە دوا رۆژی گواستنەوەی یاریزاناندا، مانچێستەر یونایتد چاوی لە بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنە.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس ئاشکرایدەکات، مانچێستەر یونایتد چاوی بڕیوەتە لیۆن بەیڵی، بەرگریکاری ئاستۆن ڤیلا، بەڵام هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە.
گفتوگۆکانی گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد لە مان یونایتدەوە بۆ ئاستۆن ڤیلا لە دوا قۆناخدایە، بەڵام پێدەچێت مان یونایتد هەوڵی قۆستنەوەی کات و دۆخەکە بکات و بەیڵی بکاتە بەشێک لە رێککەوتنی نێوانیان.
بەیڵی، هێرشبەری باڵی راستی جامایکی، یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی ئێستای ڤیلانز. هەرچەندە مانچێستەر یونایتد تەنیا کار لەسەر گواستنەوەی بەیڵی ناکات، بەڵکو لەلایەکی دیکەوە، تەواوی تواناکانی بۆ گواستنەوەی ماتیس تێل، ئەستێرەی بایرن میونشن خستووەتەگەڕ، ئەمەش دوای رەتکردنەوەی ئۆفەرێکی فەرمی تۆتنهام و مانەوەی لە ئالیانز ئارێنا.
هەرچەندە بەراورد بە وەرزی رابردوو، ئاستی بەیڵی دابەزیووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوودا، لە کۆی 35 یاریی پرێمەرلیگ، 10 گۆڵ و 9 ئەسیستی هەبوو، بەڵام لەم وەرزەدا تەنیا یەک گۆڵ و دوو ئەسیستی لە 20 یاریی پرێمەرلیگدا هەیە.
مانچێستەر یونایتد لە دوا رۆژی گواستنەوەکاندا، کار لەسەر تەواوکردنی گواستنەوەی پاتریک دۆرگو، بەرگریکاری لێچی دەکات و هەوڵ بۆ گواستنەوەی تێل و بەیڵیش دەدات.