مانچێستەر یونایتد یاریزانە نوێیەکەی ناساند
یاریگا –
یانەی مانجێستەر یونایتد بەردەوامە لە خۆنوێکردنەوە و هێنانی یاریزانی لاو، ئەمشەویش گرێبەستێکی نوێی راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیاندراوێک لە پێگە فەرمیەکانی خۆیەوە، مان یونایتد ئایدن هێڤنی بە درێسی یانەکەوە ناساند و بە گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار وەرز و نیو لە ئارسیناڵەوە گواستیەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.
بەگوێرەی راپۆرتەکەیان، بژاردەی ساڵێکی زیادەش لە رێککەوتنەکەدا هاتووە. ئەوەش واتا هێڤن کە لە دڵی بەرگریی یاریی دەکات تا هاوینی 2030 لە مان یو دەمێنێتەوە.
ئایدنی ئینگلیزی کە تازە تەمەنی 18 ساڵە، لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ دەستی بەیاریکردن کرد و ئەم وەرزە 9 یاریی بۆ گەنەرز ئەنجامدابوو پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ مان یونایتد.
لە راگەیەندراوەکەی مانچێستەردا هاتووە کە ئەو یاریزانە سەردەخرێت بۆ ریزی تیمی یەکەم.
Manchester United is delighted to announce the signing of Ayden Heaven 🤝#MUFC
— Manchester United (@ManUtd) February 1, 2025