تۆمۆری بڕیاری کۆتایی لەسەر ئۆفەرەکەی تۆتنهام دەدات
قەیرانی سپێرز قووڵتر دەبێتەوە
یاریگا –
فیکایۆ تۆمۆری، بەرگریکاری ئەیسی میلان رەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە ئەیسی میلان بکات.
تۆڕی هەواڵی سکای ئیتاڵیا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای رێککەوتنی تۆتنهام و میلان لەسەر گواستنەوەی تۆمۆری، بەڵام بەرگریکارە ئینگلیزییەکە رەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە سپێرز بکات.
تۆمۆری بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە، دەیەوێت لە ئیتاڵیا بەردەوام بێت. بۆیە ئێستا تۆتنهام دەبێ بەدوای بژاردەیەکی دیکەی بەرگریدا بگەڕێت.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردبووەوە، بەرگریکاری نێودەوڵەتی ئینگلیزی بە بیرۆکەی گواستنەوەی بۆ تۆتنهام رازینەبووە.
دوایین پەرەسەندن؛ ئەستێرەیەکی میلان پەیوەندی بە تۆتنهام دەکات
دووشەممە کاتژمێر 02:00ی بەرەبەیان، بازاڕی گواستنەوەکان لە پرێمەرلیگ دادەخرێت و تۆتنهام هەوڵدەدات لەم دوو رۆژەدا گواستنەوەکە تەواو بکات.
هەریەکە لە کریستیان رۆمێرۆ و رادو دراگوسین تووشی پێکانبوون و بۆ ماوەیەک دووردەکەونەوە، ئەمەش وایکردووە ئانج پۆستێکۆگلو، بیر لە جێگرەوەکان بکاتەوە.
تۆمۆری بەرهەمی ئەکادیمیای چێڵسییە و بەخواستن یاریی بۆ یانەکانی برایتن، هەڵ سیتی و دێربی کاونتی کردووە.
لە هاوینی ساڵی 2021 پەیوەندی بە میلانەوە کرد، خاوەنی پێنج گۆڵە لە کۆی 102 یاریی، هەروەها پێنج یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردووە.