یاریگا –
محەمەد سەڵاح بەردەوامە لە تۆمارکردنی ژمارە نایابەکانی خۆی لەگەڵ لیڤەرپوول و ئەمشەویش لە خولی ئینگلیزی توانی تێری هێنری تێپەڕێنێت.
لە یاریی ئەمشەویاندا لە میانی هەفتەی 23ی پرێمەرلیگ رێدز توانی 4-1 لە یانەی ئێپسویچ تاون بباتەوە. لەو یارییەی کە تێیدا ئەستێرە میسڕیەکە توانی گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆماربکات.
ئەو گۆڵە بۆ سەڵاح گرنگیەکی گەورەی هەبوو، جیا لەوەی کە ژمارەکەی لەم وەرزە بەرزکردەوە بۆ 19 گۆڵ و جیاوازیەکەی لەگەڵ ئێرلینگ هالاند بەرزکردەوە بۆ 2 گۆڵ زیاتر، هاوکات توانی هێنری فەڕەنسی و ئەفسانە ئارسیناڵ تێپەڕێنێت. محمەمەد ئێستا خاوەنی 176 گۆڵە و توانی خۆی بگەیەنێتە ریزبەندی حەوتەمین گۆڵکاری مێژووی خولەکە. تۆمارکردنێکی دیکە، ناوبراو یەکساندەکاتەوە لەگەڵ فرانک لامپاردی ئەفسانەی چێڵسی.
Mo Salah has moved up to seventh in the all-time Premier League goalscoring chart, overtaking Thierry Henry! 7⃣#BBCFootball #LIVIPS pic.twitter.com/UroT1EDKAR
— BBC Sport (@BBCSport) January 25, 2025
لەنێو 10 گۆڵکارەکەی مێژووی پرێمەرلیگدا، هێرشبەرەکەی رێدز تاکە یاریزانە بەردەوامبێ لە یاریکردن.
بەو بردنەوەیە، لیڤەرپوول پێی خۆی زیاتر لە پێشەنگی قایمترکرد و خاڵەکانی گەیاندە 53، بە جیاوازیی 6 لە خاڵ لە نزیکترین رکابەری کە ئارسیناڵه.