یاریگا –
لە یارییەکی بەهێزدا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی، نەورۆز بەبێ سێ یاریزانی سەرەکی بەرامبەر شوڕتە یاریی دەکات.
لە گەڕی 16ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەینی ( 24ـی کانوونی دووەمی 2025 ) لە یاریگای شەعب کاتژمێر 7:30ـی شەو، نەورۆز بەرامبەر شوڕتە یاریی دەکات، بۆ ئەم یارییە سور پۆشەکانی سلێمانی لە توانای هەریەک لە یاریزانان کلاودیۆ مارادۆنا بە هۆی پێنج کارتی زەرد و ئیفیانی ئیفیانی و عیماد عیسای گۆڵپارێزیش بە هۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت.
نەورۆز و شوڕتە لە مێژوودا شەش یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، نەوڕۆز یەک یاریی بردۆتەوە و لە سێ یارییدا یەکسان بوونە و شوڕتەش لە دوو یارییدا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، نەورۆز 10 گۆڵی تۆمار کردووە و شوڕتەش بە هەمان شێوە 10 گۆڵی تۆمار کردووە.
بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ نەورۆز لە ریزبەندی 15ـەم دێت و گەڕی داهاتووش میوانداری قاسم دەکات، شوڕتە بە 30 خاڵ له ریزبەندی دووەمە و یاریی داهاتووش لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لە ئێران بەرامبەر ئیستقلال تەهران یاریی دەکات.