لێدوانەكانی ئانچێلۆتی دوای بردنەوەیان لە سالزبورگ
یاریگا –
لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر رێد بوڵ سالزبورگ.
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سالزبۆرگی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێبردەوە.
گۆڵەكانی مەدرید لەلایەن رۆدریگۆ دوو گۆڵ ئێمباپێ گۆڵێك و ڤینیسیۆس دوو گۆڵ تۆمار كران.
🏁 @RealMadrid 5-1 @RedBullSalzburg
⚽ 23′ @RodrygoGoes
⚽ 34′ @RodrygoGoes
⚽ 48′ @KMbappe
⚽ 55′ @ViniJr
⚽ 77′ @ViniJr
⚽ 85′ Bidstrup pic.twitter.com/xEBTTTrV5e— Real Madrid C.F. (@realmadrid) January 22, 2025
لە دوای یارییەكە كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:
ئامانجمان بردنەوە و پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرزە، لە سەرەتاوە شتەكان لاواز بوون بەڵام ئێمە بە باشی مامەڵەمان لەگەڵدا كرد.
هیچ گومانێكمان لە لێهاتووی هێرشبەرەكانمان نییە، متمانەیەكی زۆرمان بە خۆمان هەیە، هەر یارییەك زیاتر بەرەو پێشەوە دەچین، ئەو كوالێتیەی لە هێرشبردندا هەمانە باوەڕپێنەكراوە و دەبێت شتەكانی دیكە چاك بكەینەوە.
بێلینگهام کەمێک کێشەی هەیە، بەڵام هیچ شتێکی گەورە نییە یاریزانانی وەک جود و ئێمباپێم زوو دەرهێنا بۆ ئەوەی پشوویەکیان پێبدەم بۆ یاری داهاتوو.
پێموایە مەحاڵە بتوانین بگەینە ریزبەندی هەشت یانەكەی پێشەوە، ئەوەی پێوویستە بیكەین ئەوەیە یاریی داهاتوو لە برێست ببەینەوە.
لە كۆتا یاریی قۆناخی كۆمەڵەكان ’ خول ’ی چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید دەبێتە میوانی برێست.