چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی پاریس سانجێرمان V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی ئاگریندا پاریس سانجێرمان میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دۆ پرێنس میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەوتەمی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پاریس سانجێرمان لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بە بارودۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت و مەترسی نەگەیشتنیان بە یارییەكانی پلەی ئۆف لەسەرە.

لەم وەرزەدا شەش یارییان كردووە لە دوو یاریی براوە بوون و یەك یاریی یەكسان بوون و سێ یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە ریزبەندی 26 چامپیۆنزلیگ دێن.

لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتیش بەهەمان شێوە بە بارودۆخێكی قەرسدا تێدەپەڕێت، لە شەش یاریی دوو یاریی براوە بوو دوو یارییش یەكسان بووە و لە هەمان ژمارەی یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی هەشت خاڵ لە ریزبەندی 24 چامپیۆنزلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ماركینیۆس و ئەشرەف حەكیمی هەردوو یاریزان لە یارییەكانی ئەم دواییانەی پاریس سانجێرمان بەشدارییان نەكرد و ئەگەر هەیە نەتوانن ئامادە بن. هەروەها گرێبەستە نوێیەكەی پاریس خڤیچا كڤاراستخێلیا ناتوانێت بەشداری بكات، چونكە تا كۆتاییهاتنی قۆناخی كۆمەڵەكان ناوی لە لیستی یاریزانەكانی پاریس تۆمار ناكرێت.

پێپ گواردیۆلا تواناكانی رۆبن دیاس و مانویێل ئاكانجی بۆ گەڕاوەتەوە و بە بێ رۆدری و ئۆسكار بۆب بەرامبەر پاریس یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان

دۆناروما

حەكیمی، پاچۆ، هێرناندێز، مێندێس

زایر ئێمری، ڤیتینیا، رویز

دێمبێلی، دۆوی، باركۆلا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ئێدەرسن

ڤاردێۆڵ، ئاكانجی، دیاس، لیویس

بێرناردۆ، كۆڤاسیچ، دی بڕۆین

ساڤیۆ، هالاند، فۆدن

بابەتی زیاتر

Back to top button