یاریگا –
یاریزانێکی یانەی ئاکرێ، بەبێ ئاگاداری هیچ ئەندامێکی یانەکە، گەشتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکات و تەواوی ئەندامانی یانەکە بڵۆک دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری کەیسەکە بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاندووە، رەفیق ئەمینۆ، هێرشبەری گانایی بەبێ ئاگادارکردنەوەی هیچ ئەندامێکی یانەکە، ئاکرێی جێهێشتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە بێت، یانەیەکی بەحرەینی ئۆفەرێکی پێشکەشی ئامینۆ کردبوو، هێرشبەرەکە بە نهێنی لەگەڵ یانەکە رێککەوتووە و لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، گەشتی مەنامەی پایتەختی بەحرەینی کردووە.
بەرپرسانی یانەی ئاکرێ، هەوڵی پەیوەندیکردنیان بە ئامینۆ داوە، بەڵام یاریزانەکە تەواوی ئەندامانی یانەکەی بڵۆک کردووە و هیچ زانیارییەکی وردییان دەستنەکەوتووە.
ئامینۆ لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، لە یانەی کارەباوە پەیوەندی بە ئاکرێ کرد. لەم وەرزەدا تەنیا یەک گۆڵی لە خولی نایابی کوردستان کردووە.