ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید دوو “بەڵێ”ـی لە باخەڵ ناوە

"ئاڕنۆڵد و دەیڤز رووناکی سەوز بۆ ریال مەدرید هەڵدەکەن"

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە گواستنەوەی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد و ئالفۆنسۆ دەیڤز نزیکبووەتەوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئالفۆنسۆ دەیڤز زۆر نزیکە لەوەی “بەڵێ” بۆ ریال مەدرید بکات و لە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ لۆس بلانکۆس واژۆ بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، ریال مەدرید و بەرگریکارە کانادییەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتوون، گرێبەستەکە لە قۆناخی کۆتاییە و ریال مەدرید زۆر لە گواستنەوەی یاریزانەکە نزیکبووەتەوە.

بایرن میونشن لە دوو هەفتەی رابردوو هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی خێرا کردووە، بەڵام ریال مەدرید بێ جوڵە نەبووە بە بێدەنگی کاری لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە کردووە. هەوڵیداوە رازی بکات گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە.

ریال مەدرید لەبەهاری رابردووەوە کار لەسەر گرێبەستەکە دەکات. داوای لە دیڤز کردووە هەمان رێچکەی کیلیان ئێمباپێ بگرێتەبەر و لە هاویندا بێبەرامبەر واژۆ بۆ یانەکە بکات.

مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە، نوێنەرانی دەیڤز پەیوەندییان بە ریال مەدرید کردووە، داوایان کردووە پەڕاوەکانی گرێبەستەکە ئامادە بکرێن. چونکە دەیڤز تاوەکو ئێستا لەگەڵ بایرن رێکنەکەوتووە.

هەڵوێستی بایرن میونشن روونە و نایەوێت دەستبەرداری ببێت، ئۆفەرێکی گەورەتری لەوەی ریال مەدریدی پێشکەش بە یاریزانەکە کردووە، لەدوای هاری کەین دەبێت بە خاوەن زۆرترین مووچە لە یانەکەدا. بۆیە ئێستا بڕیاری کۆتایی لای ئالفۆنسۆیە، کە بڕیارەکەشی زۆر نزیکە لە “بەڵێ” کردن بۆ مەدریدییەکان و رەتکردنەوەی ئۆفەری ئەڵمانییەکان.

دوو بەرگریکاری گەورە بەیەکەوە

رۆژنامەی مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە ئالێکساندەر ئاڕنۆڵدی بەرگریکاری لیڤەرپوول بەتەواوی خۆی یەکلایی کردووەتەوە “بڵێ”ـی بۆ ریال مەدرید کردووە و ئامادەیە پەیوەندی بە مێرێنگی بکات.

ئێستا ریال مەدرید “بەڵێ”ـی ئاڕنۆڵدی لە گیرفاندایە، بەڵام کێشەکە تەنیا لیڤەرپوولە و ئامادە نییە لەم زستانە دەستبەرداری ببێت، بەڵام ریال مەدرید هێشتا دەستبەرداری بیرۆکەی گواستنەوەی یاریزانەکە لەم زستانە نەبووە، چاوەڕوانی ساتێکی گونجاو دەکات و جارێکی دیکە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە یانە ئینگلیزییەکە دەکاتەوە.

ریال مەدرید بڕیاری کۆتایی خۆی داوە، لەم زستانە یان ئاڕنۆڵد دەگوازێتەوە یانیش گرێبەست لەگەڵ هیچ بەرگریکارێکی دیکە واژۆ ناکات. تاوەکو هاوین چاوەڕوان دەبێت ئەوکات گرێبەستی بەرگریکارە ئینگلیزەکە کۆتایی دێت و بە ئازادی پەیوەندی بە یانەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button