دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ سەڵاح گۆمەکە دەشڵەقێنێت و زۆرترین داواکاریش لەسەر یاریزانانی مان یونایتدە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
محەمەد سەڵاح کەوتووەتە نێو بەرداشی چارەنووس و خۆشەویستی، ئارسیناڵ دوو هێرشبەری کردووەتە ئامانج و ناپۆلیش دەیەوێت دوو یاریزانی مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە…
یانەیەکی سعوودیە مووچەی ساڵانەی 65 ملیۆن پاوەند دەداتە محەمەد سەڵاح و هاوینی داهاتوو دەیگوازێتەوە – سەن
ریال مەدرید ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد لە مێرکاتۆی ئەم زستانە ناگوازێتەوە و تەواوی هەوڵەکان بۆ هاوینی داهاتوو هەڵدەگرێت – رێلێڤۆ
ئارسیناڵ خەریکی هەڵسەنگاندنی هەریەکە لە ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری سپۆڕتینگ لیسۆن و براین ئێمبوێمۆ، هێرشبەری برێنتفۆردە – لیکیپ
ناپۆلی تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد چڕکردووەتەوە – سەن
لەلایەکی دیکەوە، ناپۆلی کار لەسەر رازیکردنی ئالێخاندرۆ گارناچۆ، ئەستێرەی ئەرجەنتینی مان یونایتد دەکات – ئیل ماتینۆ
برایتن خەریکە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی تۆسین ئادارابیۆیۆ، بەرگریکاری چێڵسی دەکات – دەیلی مەیڵ
دێپۆرتیڤۆ لا کورونا، ئۆفەرێکی فەرمی چێڵسی بۆ گواستنەوەی یێرێمای هێرناندێز، هێرشبەری ئیسپانی رەتکردەوە – مێترۆ
گروپی سیتی فووتبۆڵ، خاوەنی مانچێستەر سیتی، خەریکی گفتوگۆیە لەگەڵ جوومعە با، کە ئێستا بە خواستن یاریی بۆ ریال ڤۆیادۆلید دەکات – ESPN
وێستهام یونایتد دەیەوێت بەر لە تەواوبوونی گرێبەستەکەی، دەستبەرداری لویس گیلێرمێ ببێت – تایمز
مانچێستەر یونایتد، ئانتۆنی پێشکەشی حەوت یانە کردووە و تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە – سەن
پێناچێت چێڵسی گرێبەست لەگەڵ مارک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس واژۆ بکات، ئەمەش دوای تەواوکردنی ماوەی خواستنی ترێڤۆ چالۆبا و گەڕاندنەوەی بۆ ستامفۆرد بریج – دەیلی مەیڵ
نیوکاسڵ یونایتد ئۆفەرێکی فەرمی فەنەرباچێی بۆ گواستنەوەی ڵۆید کێڵی، بەرگریکاری ئینگلیزی بەبڕی 11 ملیۆن پاوەند رەتکردەوە – ئاتلێتیک
ئاستۆن ڤیلا گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ لووی باری، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی دەستپێکردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
ئاکسێل دیساسی، بەرگریکاری چێڵسی سەرنجی یانەکانی یوڤێنتوس، ئاتاڵانتا و بایەر لیڤەرکوزنی راکێشاوە – کۆت ئۆفساید
وێستهام یونایتد دەیەوێت تایۆ ئاوۆنیی، هێرشبەری نایجێری لە نۆتینگهام فۆڕێست بگەڕێنێتەوە – فلۆریان پلێتێنبێرگ
ئاتڵانتا یونایتد هیواخوازە گرێبەست لەگەڵ میگێل ئالمیرۆن، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد واژۆ بکات – ئاتلێتیک
گاڵاتەسەڕای بە فەرمی پرسیاری دۆخی دیێگۆ کارلۆسی لە ئاستۆن ڤیلا کردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ