ئیسپانیاگرنگترین

شەرمەزارییە؛ مالاگا هێرشێکی توند دەکاتە سەر بارسێلۆنا و لالیگا

Yariga App

یاریگا –

یانەی مالاگا سەری لە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی ئیسپانیا لەبارەی ناونووسکردنی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر سووڕماوە.

مالاگا بەیاننامەیەکی توندی لە دژی بڕیاری ناونووسکردنی ئۆلمۆ و ڤیکتۆر بڵاوکردووەتەوە و پێی وایە، جیاکارییەکی روون لە تۆپی پێی ئیسپانیا هەیە.

مالاگا لە بەیاننامەکەدا نووسیویەتی

لە وەرزی 2019-20، مالاگا تووشی بابەتێکی هاوشێوەبوو، کاتێک خەرجی مووچە لەسەرووی سنوورەکان بوو، رێساکانی ئەوکاتە زۆر روونبوون، ئەوکاتە هەڵەیەکی گەورەمان کرد و پابەندی بڕیارەکان بووین.

جیا لەمەش، یانەکەمان ناچارکرا بە 18 یاریزانی پیشەگەر بۆ ماوەی دوو وەرز بەشداری پاڵەوانیەتییەکان بکات، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر ئابووری و وەرزشی یانەکە دروستکرد.

بۆیە لەمە تێناگەین، بۆچی لە کەیسێکی هاوشێوە ناوی یاریزانان تۆمار دەکرێت و هی ئێمە رەتکرایەوە! ئەم بڕیارە مەترسییەکی گەورە لەسەر سەرڕاستی ‘نەزاهەتی’ رکابەرییەکان دروستدەکات. دەبێ تەواوی بەشداربووان پابەندی یاسا و رێسایەکی توندەکان بن.

10ی ئەم مانگە، لالیگا بە فەرمی ناوی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیكتۆر بۆ یارییەكانی خولی ئیسپانیا تۆمار کرد. هەرچەندە پێشتر لالیگا و یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا رەتیانكردەوە ناوی ئەو دوو یاریزانە بۆ یارییەكانی قۆناخی دووەمی لالیگا تۆمار بكەن.

فەرمی؛ ناوی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیكتۆر تۆمار كرا

بابەتی زیاتر

Back to top button