ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئیسکۆ دەبێتە ئامانجی لامپارد

Yariga App

یاریگ-فرانک لامپارد راهێنەری یانەی چێڵسی چاوی لە تواناکانی فرانسیسکۆ ئیسکۆی ناوەڕاستکاری ریاڵ مەدریدە.

بەگوێرەی دەیلی ستار، لامپارد دەیەوێت کۆتایی بە بەرزی و نزمییەکانی ئیسکۆ بهێنێت لە مەدرید   کە هەرگیز ئاستێکی جێگیری لەگەڵ مێرەنگی بەخۆیەوە نەبینیووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە بلوز بڕی ٤٥ ملیۆن پاوەند پێشکەش دەکات بۆ ئیسکۆ بەڵام بەدەستهێنانی ئاسان نابێت چونکە  لەم دواییەدا زینەدین زیدان زیاتر لە جاران پشتی پێدەبەستێت و ئاستیشی بەرەو پێشڤەچوونی باشی خۆیەوە بینیووە.

ئەکە یەکەمجار نیە ناوی ئیسکۆ بە یانەیەکی پریمەرلیگەوە دەبەسترێتەوە و پێشتریش ئەگەری گواستنەوەی باسکراوە بۆ تۆتنهام و مان سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button