ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ مانچێستەر سیتی جەنگەکەی لە ریال مەدرید بردەوە

"دووەم گرێبەستی زستانە"

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی لە ململانێی بەدەستهێنانی خوسانۆڤ سەرکەوتوو دەبێت.

عەبدولقادر خوسانۆڤ، بەرگریکاری تەمەن 20 ساڵانی ئوزباکستانی و لانسی فەڕەنسی یەکێکە لە بەتواناترین بەرگریکارە لاوەکانی ئێستا و مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید ململانێی بەدەستهێنانیان دەکرد.

رۆژنامەنووسی RMC فابریس هاوکینس بڵاویکردووەتەوە، خوسانۆڤ بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکردووە. ئەمڕۆ مانچێستەر سیتی و لانس دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی و بەرگریکارەکە پەیوەندی بە سیتیزنس دەکات.

یاریزانەکە پێشتر لەگەڵ مانچێستەر سیتی لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە، بەمزووانە گەشتی ئینگڵتەڕا دەکات و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوو موون واژۆ دەکات.

دوای ڤیتۆر ریزی بەڕازیلی، خوسانۆڤ دەبێتە دووەم گرێبەستی یانە ئینگلیزییەکە لەم زستانەدا و هەوڵەکانیشیان بۆ یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی  عومەر مەرمووش، هێرشبەری فرانکفورتی ئەڵمانی چڕکردووەتەوە.

مانچێستەر سیتی لەگەڵ بەهرەمەندێکی بەڕازیلی رێکدەکەوێت

بابەتی زیاتر

Back to top button