ئیتاڵیاگرنگترین

ئامانجە سەرەکییەکەی ئەیسی میلان ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

ئامانجە سەرەکییەکەی ئەیسی میلان ئاشکراکرا و رۆسێنێری چووەتە قۆناخی پێشکەوتوو لە گفتوگۆکانیدا.

میلان ئەم وەرزە لە سێریائەی دۆخی باش نییە و بەوهۆیەشەوە هەفتەی چەند رۆژی رابردوو پاولۆ فۆنسیکای راهێنەری دوورخستەوە و سێرجیۆ کۆنسێساوی لەجێگەی دامەزراند. بۆ پرۆژەی ئەم راهێنەرە پۆرتوگالیەش، رۆسۆنێری چاوی لەوەیە هاوینی داهاتوو چەند گرێبەستێک ئەنجام بدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، میلان لەگەڵ ساموێل ریچی گەشتووەتە ئاستی گفتوگۆی پێشکەوتوو بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

رۆمانۆ زانیوشیەتی کە میلان و ناوەراستکارەکەی ئێستای تۆرینۆ لەسەر مەرجیە کەسییەکان ئاستی پێشکەوتوویان لە گفتوگۆکانیا بڕیوە.

ساموێل وەک ئامانجی ئەو یانەیە دەمێنێتەوە تا لە گواستنەوەکانی هاویندا بە فەرمی دەچنە مامەڵەی گواستنەوەوە لەگەڵ تۆرینۆ.

ناوەڕاستکارە ئیتاڵییەکە تەمەنی 23 ساڵە و لە چەند رۆژی رابردوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆرینۆ نوێکردەوە. هەربۆەیە گەر میلان بیگوازێتەوە دەبێت نرخی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات کە دەگوترێت 30-35 ملیۆن یۆرۆیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button