ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

زاوایەکی ئێندریک کوژرا

لە هێرشێکیدا چەکداری لە بەڕازیل کوژراوە

Yariga App

یاریگا –

زاوایەکی ئێندریک، ئەستێرەی ریال مەدرید لە هێرشێکی چەکداریدا کوژرا.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، لە رۆژی کرسمسدا، ماوریسیۆ نونێس گۆنچالڤێس، زاوای ئێندریک لە شەقامێکی ناوچەی سامامبایا، نزیک بڕازیلیای پایتەختی بەڕازیل بە گوللە کوژرا.

ماوریسیۆی 38 ساڵان برای خۆشەویستی لاڤینیا سوودرێ، خوشکی گەورەی ئێندریکە، بەڵام لە بەڕازیل بە برای زاواش، هەر دەڵێن زاوا ‘Brother in law’. ماوریسیۆ لە کاتی دانیشتنی لە باڕێکی سەر شەقامەکان، گوللەیەکی بەرکەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامە بەریتانییەکە بێت، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیر نەکراوە. تەنانەت هیچ کێشەیەکی لەگەڵ بکوژەکە نەبووە و بەر لە رووداوەکە، هیچ دەمەقاڵی یاخود بەگژداچوونەوەیەک رووینەداوە.

ماوریسیۆ نونێس گۆنچالڤێس، زاوای ئێندریک

ئێندریک، کە لە هاوینی رابردوو بە فەرمی لە پالمێراسەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، تاوەکو ئێستا هیچ کۆمێنتێکی لەسەر رووداوەکە نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button