بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گفتوگۆکانی بارسێلۆنا و ئەستێرەیەکی لیڤەرکۆزن پێدەنێتە قۆناخێکی پێشکەوتووتر

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا قۆناخی زیاتر چووەتەپێشەوە لە گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بایەر لیڤەرکۆزن.

بارسا بە راهێنەرایەتی هانزی فلیک کە هاوین ئەرکەکەی پێسپێردرا، تەنها یەک یاریزانی کڕیوە ئەویش دانی ئۆلمۆ بوو لە یانەی لایپزیگ. یانەکە پێویستی بە چەند گواستنەوەیەکی دیکەیە بۆ پێگە جیاوازەکانی، بەتایبەت دڵی بەرگری.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانە کەتەلۆنیەکە بەردەوامە لە پێشوەچوونی گفتوگۆکانی لەگەڵ جۆناسان تا هەروەک ئەوەی لە مانگی نۆڤەمبەر بڵاوکرایەوە.

ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی، کە دانوستانەکان بەباشی بەڕێوەدەچن.

رۆمانۆ ئاشکراشیکردووە کە بارسا تەنها بەخۆڕایی ئەو بەرگریکارەی دەوێت و بۆ ئەو مەبەستەش تەنها هاوین دەیانەوێ بیگوازنەوە نەک زستان. خودی هانزی فلیکیش بەشدارە لە پرۆسەی گواستنەوەی هاونیشتیمانییەکەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button