ئیسپانیاگرنگترین

سەلمێنراوە، بەبێ لامین یاماڵ بارسلۆنه‌ ناباته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا له‌ گه‌ڕه‌كانی کۆتایی ساڵ ناناسرێتەوە، له‌ كۆی حه‌فت یاریی و 21 خاڵ، ته‌نها پێنج خاڵی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تایی وه‌رز كه‌ حه‌فت سه‌ركه‌وتن و كۆمه‌لێك ئه‌نجامی گه‌وره‌ی تۆماركرد، 7-0 له‌ ڤایادۆلید برده‌وه‌، 5-1 سه‌ركه‌وتنی بەرامبەر ڤیاریال تۆماركرد.

رۆژنامه‌ی ئاس ئاشكرایكردووه‌، بارسا و فلیكی راهێنه‌ر ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرا بووه‌، كه‌ به‌بێ یاماڵ ناتوانن بردنه‌وه‌ تۆماربكه‌ن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه‌ هه‌بووه‌.


یاریزانە ئیسپانییەكه‌ و براوەی جامی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاوی جیهان، تێکدەرترین یاریزانی پێکهاتەی بارسێلۆنایه‌، به‌بێ ئه‌و یانه‌كه‌ پێكهاته‌كه‌ی ده‌شێوێت و ناتوانێت براوه‌ بێت، ئه‌و یاریزانه‌ خێرایه‌ و له‌ كۆنترۆڵكردن و برینی یاریزانی نایابه‌، له‌پاسدان زۆر وورده‌ زۆر به‌باشی یاریزانانی تیپی به‌رامبه‌ر سه‌رقاڵ ده‌كات و ده‌رفه‌ت بۆ هاورێكانی ده‌ره‌خسێنێت.

لامین یاماڵ له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا 5 گۆڵ و  9 ئه‌سیستی هه‌یه‌، خۆی وەک یاریزانێکی پێویست و گرنگ بۆ بارسێلۆنا سه‌لماندووه‌.

بارسا شکست ناهێنێت كاتێك یاماڵ یاریی ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر یارییه‌ك كه‌ به‌ته‌واوی یاریی نه‌كردبێت تیپه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ براوه‌ نه‌بووه‌،  بەرامبەر ئۆساسونا (4-2) دۆران و به‌رامبه‌ر سۆسیداد تەنها 31 خوله‌ك یاریی كرد و دۆران و  هەروەها لە یەکسانبوونیان بەرامبەر سێلتا لە ڤیگۆ (2-2) بەرامبەر لیگانێسیش كه‌  (1-0) دۆران  ناچار بوو لە خولەکی 75 به‌هۆی پێكانه‌وه‌ یاریگا جێبهێلێت و یانه‌كه‌ ئه‌م یارییه‌شی دۆراند.

له‌ دوایین یاریش له‌گه‌ڵ ئاتێلتیكۆ مه‌درید كه‌ 2-1 دۆران جارێكی دیكه‌ یاماڵ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداری له‌ یارییه‌كه‌ نه‌كرد.

هانسی فلیک پێش یارییان به‌رامبه‌ر ئاتلێتكۆ مه‌درید گوتی، به‌داخه‌وه‌ یاماڵ پێكانی هه‌یه‌ و ناتوانێت یاریی بكات دەبێت ئه‌مه‌ قبوڵ بکەین.

گوتیشی، ده‌بێت شوێنی یاماڵ به‌ یاریزانه‌كانی تر پربكه‌ینه‌وه‌ نامه‌وێت یاریزانه‌كه‌ بخه‌ینه‌ مه‌ترسیه‌وه‌

بابەتی زیاتر

Back to top button