بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ڤیکتۆریا پلزن گرێبەستی مێرخاس دۆسکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی مێرخاس دۆسکی بەرگریکاری کوردی هەڵبژاردەی عێراق پەیوەندی بە ریزەکانی ڤیکتۆریا پلزن کرد و یانە چیکییەکە گرێبەستی یاریزانەکەی راگەیاند

یانە چیکییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە گرێبەستەکەی مێرخاس بۆ ماوەی سێ وەرز دەبێت و بەرگریکارە تەمەن 25 ساڵانییەکە تاوەکو 2028 درێسی یانەکە دەپۆشێت.

مێرخاس دۆسکی بەرگریکاری یانەی سلۆڤاکۆی چیکی بۆ خۆئامادەکردنی بۆ جامی یانەکانی کەنداو لە قەتەڕ بوو، لەگەڵ هەڵبژاردەکەی خۆی بۆ جامی کەنداو ئامادە دەکرد، بەڵام دوای ئەوەی لەگەڵ ڤیکتۆریا پلزن گەیشتە رێککەوتن دەوحەی بەجێهێشت و بەهۆی پەیوەندیکردنی بە یانە نوێیەکەی ناتوانێت بەشداریی جامی کەنداو بکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە مێرخاس دۆسکی زانیویەتی، کوڕە کوردەکە بەرامبەر 437 هەزار یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی ڤیکتۆریا پلزن دەکات.

مێرخاس دۆسکی (25 ساڵان) لە شاری هانۆڤەر لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، بە درێسی یانەی سلۆڤاکۆ لە 77 یاری 4 گۆڵ و 5 ئەسیستی کردووە کە لەوەتەی هاوینی 2022 درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت و کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ سلۆڤاکۆ کۆتایی دەهات، لە بۆرسەی یاریزانان نرخی بەرگریکارە زاخۆییەکە 450 هەزار یۆرۆیە.

ڤیکتۆریا پلزن یەکێکە لە دیارترین و بەهیزترین یانەکانی ئێستای چیک، بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ لە پلەی دووەمی خولی نایابی چیک دێت، بەشداریی ئەم وەرزەی یۆرۆپالیگ دەکات و بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ لە 6 یاری پلەی حەڤدەمی گرتووە.

تایبەت بە یاریگا؛ مێرخاس دۆسکی لە چوونی بۆ یانەیەکی یۆرۆپالیگ نزیکبووەتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button