ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا داهێنان لە زیادکردنی داهات دەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە داهێنان و گەڕان بەدوای رێگای بازرگانی نوێ و کۆ کردنەوەی پارە ناوەستێت. ئەمجارە لە دەستپێشخەرییەکی نوێ، دەیهەوێت ناو و لۆگۆی یانەکەی بۆ هەمووکات لەسەر جەستەی هاندەرانی بمێنێتەوە.

لە هەنگاوێکی نوێدا، بلاوگرانا بە هاوکاری پەیمانگای تاتۆی ئۆشونی کەتەلۆنی، زیاتر لە 30 دیزاینی فەرمی تایبەت بە یانەکەی ناساند، لەوانە لۆگۆی تیپەکە، دیزاینی نوێی کامپ نو و دروشمی رەمزی یانەکە. ئامانج لەم هاوکارییە بانگهێشتکردنی هاندەرانە بۆ بەشداریکردن لە هەڵمەتی “بۆ هەمیشە بارسا“.

جگە لەوەش، ئەو کەسانەی کە یەکەمجار ئەو دیزاینانە دەکڕن، دەرفەتی ئەوەیان دەبێت لە فرۆشگای بارسا لە شاری کانالێتاس بێبەرامبەر تاتۆ بکەن. تاتۆکانی تر لە ستۆدیۆ رێگەپێدراوەکانی ئۆشون، لە لقە سەرەکییەکانی ئیسپانیا دەنەخشێنرێن.

ئەمە یەکەمجارە لە مێژوودا یانەیەکی گەورەی تۆپی پێ زنجیرەیەک تاتۆی تایبەت بە یانەکەیان بڵاوبکاتەوە. ئەوەی جێگای سەرنجە، بەپێی راگەیاندنی بارسێلۆنا، ئەو کڕیارانەی ئەم دیزاینانە دەکڕن دەتوانن سوودمەندبن لە داشکاندنی تایبەتی هاندەرانیش.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاوبوویەوە کە تیپەکەی هانسی فلیک خۆی بۆ کۆتا یاریی ساڵی 2024 ئامادە دەکات، کە یارییەکە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدریدە کە رکابەری لەسەر نازناوی لالیگای وەرزی 2024-2025 دەکات. بارسێلۆنا بە بردنەوە لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە و وەکوو پاڵەوانی نیو وەرز دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button