ئینگلتەرا
ئامۆریم بڕیاری خۆی لەسەر راشفۆرد راگەیاند
روبن ئامۆریم کۆتایی بە دەنگۆکان هێنا و بڕیاری خۆی لەسەر داهاتووی مارکوس راشفۆرد راگەیاند.
دەنگۆی ئەوە هەبوو راشفۆرد لە گواستنەوەی زستانەدا مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت چونکە لە پلانەکانی روبن ئامۆریمی راهێنەری نوێ دا نەماوە. بەڵام ئامۆریم لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمڕۆدا وتی
یونایتد پێویستی بە یاریزانی بەهرەمەندی گەورەیە و ئەویش بەهرەمەندێکی گەورەیە، تەنها پێویستی بەوەیە لە ئاستێکی بەرزتر یاری بکات. من دەمەوێت هاوکاری مارکوس بکەم چونکە ئێمە لەگەڵ ئەو بەهێزترین. چەند رێگەیەکی جیاواز تاقیدەکەمەوە بۆ ئەوەی بیگەڕێنمەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی
گوتەکانی ئامۆریم ئەوەیان یەکلاکردەوە کە یانەکە بەنیازی فرۆشتنی نیە بەڵام هێشتا راشفۆرد بڕیاری خۆی نەداوە کە ئایا دەمێنێتەوە یاخود نا بە تایبەت دوای لەدەستدان پێگەکەی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا.