بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ مێرخاس دۆسکی لە چوونی بۆ یانەیەکی یۆرۆپالیگ نزیکبووەتەوە

گرێبەست لەگەڵ یانەی ڤیکتۆریا پلزنی چیکی واژۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

مێرخاس دۆسکی لە پەیوەندیکردنی بە ڤیکتۆریا پلزنی چیکی نزیکە، کە ئەو یانەیە بەشداریی یۆرۆپالیگ دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، مێرخاس دۆسکی بەرگریکاری کوردی هەڵبژاردەی عێراق لە پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی ڤیکتۆریا پلزنی چیکی نزیکە، هەردوولا لەبارەی زۆربەی بەندەکانی گرێبەستەکەی نێوانیان گەیشتوونەتە رێککەوتن، دۆسکی بەمزووانە دەبێتە یاریزانی ڤیکتۆریا پلزن.

مێرخاس دۆسکی بەرگریکاری یانەی سلۆڤاکۆی چیکی بۆ خۆئامادەکردنی بۆ جامی یانەکانی کەنداو لە قەتەڕ بوو، لەگەڵ هەڵبژاردەکەی خۆی بۆ جامی کەنداو ئامادە دەکرد، بەڵام دوای ئەوەی لەگەڵ ڤیکتۆریا پلزن گەیشتە رێککەوتن دەوحەی بەجێهێشت و بەهۆی پەیوەندیکردنی بە یانە نوێیەکەی ناتوانێت بەشداریی جامی کەنداو بکات.

ماڵپەڕی Fotbalové přestupyـی چیکی رایگەیاندووە، مێرخاس دۆسکی لەگەڵ یانەی ڤیکتۆریا پلزنی چیکی گەیشتووەتە رێککەوتن و لەسەر تەواوی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەیان گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.


تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە مێرخاس دۆسکی زانیویەتی، کوڕە کوردەکە بەرامبەر 437 هەزار یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی ڤیکتۆریا پلزن دەکات.

مێرخاس دۆسکی (25 ساڵان) لە شاری هانۆڤەر لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، بە درێسی یانەی سلۆڤاکۆ لە 77 یاری 4 گۆڵ و 5 ئەسیستی کردووە کە لەوەتەی هاوینی 2022 درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت و کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ سلۆڤاکۆ کۆتایی دەهات، لە بۆرسەی یاریزانان نرخی بەرگریکارە زاخۆییەکە 450 هەزار یۆرۆیە.

ڤیکتۆریا پلزن یەکێکە لە دیارترین و بەهیزترین یانەکانی ئێستای چیک، بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ لە پلەی دووەمی خولی نایابی چیک دێت، بەشداریی ئەم وەرزەی یۆرۆپالیگ دەکات و بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ لە 6 یاری پلەی حەڤدەمی گرتووە.

مێرخاس دۆسکی بەرامبەر 437 هەزرا یۆرۆ لە سلۆڤاکۆوە روودەکاتە ڤیکتۆریا پلزن
مێرخاس دۆسکی بەرامبەر 437 هەزرا یۆرۆ لە سلۆڤاکۆوە روودەکاتە ڤیکتۆریا پلزن

بابەتی زیاتر

Back to top button