ئیسپانیاگرنگترین

ڤیدیۆ؛ ناوبژیوانی یارییەکەی ریال مەدرید و ڤاییکانۆ؛ رەنگە هەڵەم کردبێت

"گوێبگرە، رەنگە هەڵەم کردبێت"

Yariga App

یاریگا –

ناوبژیوانی یارییەکەی ریال مەدرید و رایۆ ڤاییکانۆ لە بڕیارەکەی دڵنیا نییە و دەڵێت رەنگە هەڵەم کردبێت.

مونوێرا مارتینێز، ناوبژیوانی یاری نێوان ریال مەدرید ڤاییکانۆ کەوتووەتە بەر شاڵاوی رەخنەی مەدریدییەکان و بەوە تۆمەتباری دەکەن لەو یارییەدا دوو لێدانی سزای بۆ ریال مەدرید هەژمار نەکردووە.

کەناڵی فەرمی ریال مەدرید بەتایبەت ناوبژیوانی یارییەکە و ناوبژیوانی ژووری ڤار بەوە تۆمەتباردەکات لە خولەکی 74 عەبدول موئمین لە ناوچەی سزا لە ڤینیسیۆس دەدات و بەریدەداتەوە، بەڵام ژووری ڤاریش بەشداریی رووداوەکە ناکەن و لێدانێکی سزای دروست هەژمار ناکەن.

کەناڵی DAZN ئیسپانیا گرتە ڤیدیۆییەکی ساتی رووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە، دەردەکەوێت ڤینی بەردەوام فشار لە ناوبژیوان دەکات و داوای لێدانی سزا دەکات، بەڵام مونوێرا بە ڤینی دەڵێت؛ گوێبگرە، گوێبگرە رەنگە هەڵەم کردبێت… بەڵام واز لە فشارکردن بهێنە.

بەگوێرەی ئەو دیمەنە مونوێرا مارتینێز گومانی لە بڕیارەکەی هەیە و دڵنیا نییە بڕیارێکی دروستی داوە یاخود نا، بۆیە داوا لە ڤینی دەکات ئارامبێتەوە.

مارتینێز بەهۆی بڕیارەکانی رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە، تەنانەت ئینیگۆ پێرێزی راهێنەری یانەی رایۆ ڤاییکانۆش دانی بەوەداناوە موئمین لە ڤینیسیۆسی داوە.

وێنەکە لە ئەپلیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button