بەدواداچوونی یاریگا؛ شێرکۆ کەریم زۆرترین خەڵاتی پیاوی یارییەکانی ئەم وەرزەی بەدەستهێناوە
یاریگا –
شێرکۆ کەریم زۆرترین خەڵاتی پیاوی یارییەکانی ئەم وەرزەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەستهێناوە، چوار جار بە باشترین یاریزانی یارییەکان هەڵبژێردراوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، شێرکۆ کەریم هێرشبەری یانەی هەولێر لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق تاکە یاریزانە چوار جار خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکانی بەدەستهێناوە، لە یارییەکانی کارەبا، نەفتی میسان، زەوڕا و دیالا بە باشترین یاریزانی یارییەکان هەڵبژێردرا.
شێرکۆ کەریم لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 7 یاری 5 گۆڵ 3 ئەسیستی کردووە، بەشداریی 8 گۆڵی یانەکەی کردووە، ئەمجەد عەتوان ناوەڕاستکاری زاخۆ سێ جار بە پیاوی یارییەکان هەڵبژێردراوە.
زۆرترین خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکان لەم وەرزەی خولی ئەستیرەکانی عێراق
شێرکۆ کەریم 4 جار
ئەمجەد عەتوان 3 جار
ئەحمەد سەبری 2 جار
بنیامین ئۆکۆرنکۆ 2 جار
موسعەب جەمال 2 جار