ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا ترسی هەیە بەناچاریی و بەخۆرایی دەستبەرداریی ئەستێرەیەکی ببێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ماوەیەکی کەمی لە بەردەستدا ماوە کە بتوانێت چارەسەرێک بۆ هێشتنەوەی دانی ئۆلمۆ بدۆزێتەوە، ئەگەرنا لە گواستنەوەکانی زستانە ئەو یاریزانە بەخۆڕایی لە یانەکە دەڕوات.

ئۆلمۆی تەمەن 26 ساڵ کە بە منداڵی هەر لە بارسا دەستی بە یاریکردن کرد، پاش ماوەیەکی زۆر لە یاریکردن بۆ دینامۆ زەگرەب و لایپزیگ سەرەنجام هاوینی رابردوو بە بڕی نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆ گەڕێندرایەوە بۆ بلاوگرانا. هەر لە سەرەتاوە گرفت هەبوو بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو ئەستێرە ئیسپانیە و بەهۆیەوە چەند یارییەکی سەرەتا تەنها تەماشاکەربوو، پاش تۆمارکردنییشی تووشی پێکان هات و ماوەیەک دوورکەوتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بەندێکی گرێبەستەکەی ئۆلمۆی ئاشکراکردووە و زانیویەتی کە گواستنەوەی ناوبراو لە لایپزیگەوە تەنها بۆ ماوەی نیو وەرز بووە تا بارسێلۆنا داهاتەکانی بەرزتر دەکاتەوە.

یانە کەتەلۆنیەکە بۆ راگرتنی باڵانس لەنێوان داهات و خەرجیدا چەند یاریزانێکی فرۆشت؛ لەوانە ئێلکای گۆندوگان، ڤیتۆر رۆکی، کلیمێنت لێنگلێت و فای. بەڵام وادیارە هێشتا هەڕەشەی کۆت و بەندەکانی FREEی تایبەت بە یوێفا هێشتا لەسەر بارسێلۆنا ماوە، یاسایەک کە یانەکانی تۆپی پێی قەدەخەکردووە لە خەرجیی زیاتر لەچاو داهاتەکانیان.

بەگوێرەی زانیاریەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئەگەر بارسا تا گواستنەوەکانی زستانە چارەسەری ئەو گرفتە نەکات، ئەوا دەبێ بە ناچاریی و بەخۆڕایی دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت.

ئۆلمۆ کە بە هۆکاری جیاواز نەیتوانی لە سەرجەم یارییەکانی بلاوگرانا بەشداری بکات، ئێستا لە هەوڵی مسۆگەرکردنی پێگەی سەرەکییە و لە تەنها 9 بەشداریکردن لە لالیگا 5 گۆڵی تۆمارکردووە. لە چامپیۆنزلیگیش 3 جار بەشداریکردووە خاوەنی گۆڵێکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button