یاریگا –
محەمەد سەڵاح لە ئیسپانیا شەوێکی مێژوویی بەڕێکرد و چەند ژمارە پێوانەییەکی نوێی تۆمارکرد.
شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی چامپیۆنزلیگ، لیڤەرپوول لە یاریگای مۆنتیلیڤی بووە میوانی جیڕۆنا، رێدز یارییەکەی بە تاکە گۆڵێکی محەمەد سەڵاح بردەوە، کە لە خولەکی 63 بەلێدانی سزا تۆماریکرد.
ئەستێرە میسڕییەکە بەو گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی لە چامپیۆنزلیگ گەیاندە 50 گۆڵ و بوو بە یەکەم یاریزانی ئەفریقی لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەو رێژە گۆڵە تۆماربکات.
هاوکات سەڵاح بەو گۆڵە خۆی گەیاندە ریزی باشترین 10 گۆڵکاری مێژووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و تەنیا یەک گۆڵ لە تێری هێنری فەڕەنسی دوورە.
گۆڵکارانی مێژوویی چامپیۆنزلیگ؛
1 – کریستیانۆ رۆناڵدۆ، 141 گۆڵ
2 – لیۆنێل مێسی 129 گۆڵ
3 – رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی 101 گۆڵ
4 – کەریم بێنزێما 90 گۆڵ
5 – راوول گۆنزالێز 71 گۆڵ
6 – رود ڤان نیستڵڕۆی 60 گۆڵ
7 – شێڤچێنکۆ 59 گۆڵ
8 – تۆماس مولەر 55 گۆڵ
9 – تێری هێنری 51 گۆڵ
10 – محەمەد سەڵاح و کیلیان ئێمباپێ 50 گۆڵ
هێرشبەرە میسڕییەکە لەم وەرزە ئاستێکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات، لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 22 یاریی بەشداریی 30 گۆڵی کردووە. 16 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵی دروستکردووە.
لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ تاوەکو ئێستا لیڤەرپوول تاکە یانەیە تووشی شکست نەبووە، لە شەش یاریی 18 خاڵی کۆکردووەتەوە و پێشەنگی گرتووە.
— Liverpool FC (@LFC) December 10, 2024