ئەتلەتیک: ئەمە هۆکاری دوورخستنەوەی دان ئاشوۆرز بوو لە شەیتانە سوورەکان
یاریگا
یانەی مانچێستەر یونایتد دوێنێ لە بڕیارێکی کتوپڕدا وازهێنانی دان ئاشوۆرزی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکەی راگەیاند.
دان دوای پێنج مانگ لە پۆستەکەی دەرکرا، لە کاتێکدا لە نێو پۆستە کارگێڕییەکاندا، وەکو رۆناڵدۆ و مێسی سەیر دەکرا و یونایتد بەرامبەر بە پارەیەکی زۆر و بە زەحمەت توانی لە چنگی نیوکاسڵ یونایتد دەری بهێنێت.
ناوبراو بەرپرس بوو لە چالاکییە وەرزشییەکان، ئاست و ئەنجام و کڕین و فرۆشتنەکان. بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەتلەتیک، هۆکاری سەرەکی کێشەکانی ئەو بەڕێوبەرە پەیوەندی بە گۆڕینی راهێنەرەوە هەبووە.
سێر جەیم راتکلیف خۆی دانی هێنا بەڵام لەلایەن خۆشییەوە دورخرایەوە چونکە پێی وایە، ئاشوۆرز هەڵەی کردووە لە هێشتنەوەی تێن هاگ لە هاوینی رابردوودا و دووبارەش هەڵەی کردووە لە هەڵبژاردنی راهێنەری تازەدا.
سەرچاوەکە دەڵێت، راتکلیف راهێنەرێکی یەکلاکەرەوەتر و خاوەن کاریزمایەکی بەهێزتری ویستووە وەکو ئێدی هاوی راهێنەری نیوکاسڵ، مارکۆ سیلڤا لە فولهام و تۆماس فرانکی برێنتفۆرد، کەچی ئەو تەنها لەنێو ئەو کەسانەی کە خۆی دەیناسین راهێنەرێکی هەڵبژاردووە.
روبن ئامۆریم لەگەڵ یونایتد پێنج یاری بەڕێوەبردووە و تەنها دوو یارییانی بردووەتەوە.