ئینگلتەرا

چاوەڕواننەکراو: دان ئاشوۆرز دەست دەکێشێتەوە لە پۆستی بەڕێوبەرایەتی مانچێستەر یونایتد

Yariga App

دان ئاشوۆرز بەڕێوبەری وەرزشی مانچێستەر یونایتد وازهێنانی لە پۆستەکەی راگەیاند دوای تەنها پێنج مانگ لە دەست بەکاربوون.

دان بەڕێوبەری وەرزشی نیوکاسڵ یونایتد بوو، بەهۆی سەرکەوتنەکانی لەو یانەیەدا، مانچێستەر یونایتد بە هەوڵێکی زۆر لە چنگی نیوکاسڵی دەرهێنا و کردییە بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە، بەڵام دوای تەنها پێنج ناوبراو واز دەهێنێت.

دان بەرپرس بوو لە ئاستی نێو یاریگا، گواستنەوە و کردارە وەرزشییەکانی دیکە، دوێنێ پاش شکستی یانەکە بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست، لەگەڵ عومەر بەڕادەی بەڕێوبەری گشتی یانەکە کۆبوونەتەوە و ئەمڕۆش بڕیاری وازهێنانی داوە.

ئاشوۆرز بەرپرس بوو لە خەرجکردنی 183 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی لێنی یۆرۆ، مانوێل ئوگارتی، جۆشوا زیرکزی، ماتیس دی لیخت و نوسەیڕ مەزراوی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button