کوردستان

باشترینەکانی مانگی نۆڤێمبەر لە خولی نایابی کوردستان دیاریکران

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان باشترینەکانی مانگی نۆڤێمبەری لە خولی نایابی کوردستان دیاریکرد.

دوای بەڕێوە چوونی پێنج گەڕ لە یارییەکانی خولی نایابی کوردستان لە مانگی رابردوو، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە رێگەی لیژنەیەک باشترینەکان پێک هاتووە لە باشەرین راهێنەر و یاریزان و گۆڵپارێز دیاریکرد.

عادل عەلی راهێنەری شێروانە بە باشترین راهێنەری مانگی نۆڤێمبەر دیاریکرا، راهێنەرەکە لەگەڵ شێروانە لە کۆی پێنج یاریی چوار سەرکەوتن و یەکسان بوونێکی هەیە و یانەکەش لە ریزبەندی یەکەمی خولەکە دێت، فەرحان شکور لە دەربەندیخان بە باشترین یاریزان دیاریکرا دوای ئەوەی توانی چوار گۆڵ بۆ تیپەکەی بکات.

هەورەمان رزگار گۆڵپارێزی پیشەسازی بە باشترین گۆڵپارێز دیاریکرا، هەورەمان لە کۆی پێنج یاریی تەنها دوو گۆڵی لێ تۆمار کراوە و سێ کلین شیتی لەگەڵ یانەکە هەیە، رزگار عەلی سەرپەرشتیاری سیروانی نوێ وەک باشترین سەرپەرشتیار لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە دیاریکرا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button