ئاسیاعێراق

وسام رزق: یاریی تەعاون تەنها بە سەرکەوتن رازی دەبین

قوە جەوییە کۆتا یاریی خۆی دەکات

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری قوە جەوییە دەڵێت لە یارییەکەی سبەی تەنها به سەرکەوتن رازی دەبین و هیچ ئەنجامێکی تر قبوڵ ناکەین.

چوارشەممە ( 4ـی دیسێمبەری 2024 ) لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا2 لە گەڕی شەشەم و کۆتا یاریی خولەکە، قوە جەوییە لە یاریگای مەدینە لە بەغدا کاتژمێر 5ـی ئێوارە رووبەرووی تەعاونی سعودی دەبێتەوە.

وسام رزق راهێنەری قەتەڕی قوە جەوییە سەبارەت بە ئامادەکاری و ئامانجی تیپەکەی لە یارییەکە رایگەیاند:

یارییەکە لە یاریگای خۆمانە و لە بەردەم هاندەرانمانە بۆیە تەنها بە سەرکەوتن رازی دەبین، بەرامبەر تیپێکی باش یاریی دەکەین و خاوەن راهێنەر و یاریزانی باشن، یارییەکە ئاسان نیە بەڵام ئەوەی لە توانامان بێت پێشکەشی دەکەین بۆ ئەوەی سەرکەوتن تۆمار بکەین، هەوڵدەدەین پێکهاتەیەکی باش دابنێین و باوەڕم بە تەواوی یاڕیزانەکانم هەیە کە لە ئاستی خۆیاندابن.

بەشار رسن یاریزانی قوە جەوییە باسی ئامانجی تیپەکەیان دەکات و دەڵێت لە سەر کاغەز هیوای ئێمە زیاترە بۆ سەرکەوتن چونکە لە یاریگای خۆمان یاریی دەکەین، دەبێ بە هەستیاریەوە یارییەکە بکەین چونکە تەعاون خاوەن یاریزانی بە توانان.

تەعاونی سعودی لە ریزبەندی کۆمەڵەی دووەمی خولەکەیە و 12 خاڵی هەیە، قوە جەوییەش بە 9 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت، خالدیەی بەحرێنیش نۆ خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دووەمە و لە یاریگای خۆشی بەرامبەر ئاڵتین ئەسیری توڕکمانستانی یاریی دەکات کە هیچ خاڵێکی نیە.

بە سەرکەوتن لەم یارییە و بەبێ ئاوڕدانەوە لە ئەنجامی یارییەکەی تر قوە جەوییە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی 16ـەی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button