یاریگا –
لە یارییەکی خولی ناوخۆیی گینیادا، شەڕ لە نێوان هاندەران دروستبوو و بەهۆی پەلەکردن لە جێهێشتنی یاریگا و دروستبوونی پشێوی، 56 کەس گیانیان لەدەستدا.
یارییەکە لە یاریگای ئەنزەرکۆر، کە دەکەوێتە دووەم گەورەترین شاری گینیا بەڕێوەچوو. نزیکەی 30 هەزار کەس ئامادەی یارییەکە بوون. لە دوا خوولەکەکانی یارییەکەدا، بڕیارێکی ناوبژیوان بووە هۆی دروستبوونی گرژی لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانە و بەرد و کەرەستەی دیکەیان ئاڕاستەی یەکتر کرد.
بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە، هێزەکانی ئەمنی گازی فرمێسکرێژییان بەکارهێنا، کەچی ئەمە بووە هۆی زیادبوونی گرژییەکان و بەشێکی زۆری هاندەران بۆ خۆڕزگارکردن، پەلەیان لە چوونە دەرەوە کرد و ئەمەش بووە هۆی ‘بەسەریەک کەوتنی’ هاندەران و بەو هۆیەوە، 56 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەرچەندە ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس رایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، بگاتە 108 کەس.
View this post on Instagram
حکومەتی گینیا، لێکۆڵینەوەی لە ئەگەرەکانی دروستبوونی بەسەریەک کەوتنی هاندەرانی دەستپێکردووە و ماتەمینی بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاندووە.
Le gouvernement déplore les incidents qui ont émaillé le match de football entre les équipes de Labe et Nzerekore cet après-midi à Nzerekore . Lors de la bousculade des victimes sont enregistrées. Les autorités régionales sont à pied d’œuvre pour rétablir le calme et la sérénité…
— Bah Oury (@bahourykigna) December 1, 2024