کوردستان

ئەو بەربژێرانە کێن بۆ راهێنەرایەتی چوارقوڕنە دەستنیشانکراون؟

بۆ یاریی دێڕبی دەڤەری راپەرین راهێنەری تازە ئامادە دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

چەند راهێنەرێک بەربژێرن بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داهاتووی چوارقوڕنە ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە بکەن.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی رەمزی ساڵحی راهێنەری پێشووی چوارقوڕنە، چەند راهێنەرێک بەربژێرن بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە بکەن لە یارییەکانی داهاتوو لە خولی نایابی کوردستان.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی کە رەفیق سەعید راهێنەری وەرزی رابردووی رانیە و دارا محەمەد راهێنەری وەرزی رابردووی بازیان و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق بەربژێری سەرەکین بۆ ئەوەی راهێنەرایەتی تیپەکە بکەن، هەرچەندە ناوی مەحمود مەجید هاتووە بۆ ئەوەی جارێکی تر ببێتەوە راهێنەری تیپەکە بەڵام گرێبەست لەگەڵ ئەم راهێنەرە لە کاتی ئێستادا ئەستەمە چونکە ناوبراو پابەندە بە گرێبەستی راهێنەرایەتی غازی باکوور لە خولی نایابی عێراق.

پێش دێڕبی دەڤەری راپەرین لە گەڕی داهاتووی خولی نایابی کوردستان لە نێوان چوارقوڕنە و رانیە، بریارە چوارقوڕنە راهێنەری نوێ دەستنیشان بکات و لەم یارییە وەک چاودێری تیپەکە ئامادەبێت.

چوارقوڕنە لە چوار یاریی رابردووی دەسپێکی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دوو شکست و دوو یەکسان بوون و دوو خاڵی هەیە،  لە ریزبەندی 12ـەمی خولەکەدێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button