یاریگا –
بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه له كوێت جامی كه‌نداوی 26مین به به‌شداری هه‌شت هه‌ڵبژارده به‌رێوه‌بچێت و خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقیش ناوه‌ستێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی جامی کەنداو هێشتا لەلایەن فیفاوە دانی پێدانەنراوە و بەشێک نییە لە خشتە و بەرنامەی یارییەکانی فیفا، یانەکان دەتوانن رێگری لە یاریزانەکانیان بکەن بەشداریی جامی کەنداو بکەن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق له به‌یاننامه‌یه‌ك یانه‌كانی ئاگاداركردووته‌وه كه له كاتی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی جامی كه‌نداو خولی ئه‌ستێره‌كانی عێڕاق ناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت .
هه‌روه‌ها فیدراسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر یانه‌كان دروست نه‌كات له هه‌ر یانه‌یه‌ك زیاتر له دوو یاریزان بانگهێشتی ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ناكرێت، به‌مه‌ش ده‌رفه‌ت بۆ یاریزانه كورده‌كان زیاتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكرێن.
هه‌روه‌ها فیدراسیۆنه‌كه راشیگه‌یاندووه، پاڵپشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق ده‌كه‌ن له به‌شداریكردنیان له جامی كه‌ندا هیوادارن بتوانن ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بهێنن.
عەدنان درجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پێشتر رایگەیاندووە، داوایان لە کاساس کردووە لە هەر یانەیەک لە دوو یاریزان زیاتر بانگهێشتی جامی کەنداو نەکات بۆ ئەوەی لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە ناچار نەبن خولی ئەستێرەکان رابگرن.
جامی كه‌نداوی 25 كه له به‌سڕه كرا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و له جامی كه‌نداوی 26 رۆژی 22ـی دیسەمبەر عێراق لە یەکەم یاریی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی یەمەن دەبێتەوە، ئینجا دواتر رۆژی 25ـی مانگ رووبەڕووی بەحرەین دەبێتەوە و رۆژی 28ـی دەسیمبەریش لە سێیەم یاریی کۆمەڵەکەی بەرامبەر سعوودیە یاریی دەکات.