یاریگا –
لێدوانەكانی هانزی فلیكی ئەڵمانی و راهێنەری بارسێلۆنای ئیسپانی دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر لاس پاڵماس.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری لاس پاڵماسی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک كۆتایی هات.
لە دوای یارییەكە هانزی فلیك گووتی:
هەمیشە لە دوایی شكستەكانەوە شتێك هەیە، بەرامبەر ریال سۆسێداد دەزانین چی روویدا، كە گۆڵێكمان كرد و تا ئەمڕۆش كەس نەیتووانی روونی بكاتەوە بۆچی گۆڵەكەمان ئۆفساید بوو.
پێموانییە كەمی متمانە بێت، یاریزانەكان دەزانن توانای چییان هەیە، یاریزانێک یان دوو یاریزان ناتوانن بە تەنیا یارییەک ببەنەوە.
باوەڕم بە یاریزانەكان هەیە و متمانەیان پێدەكەم، هەندێكیان كاتێك لە پێكان دەگەڕێنەوە لە باشترین ئاستی خۆیاندا نین، ئەگەر بە كۆمەڵ یاریی بكەین دەتوانین لە هەموو تیمێك ببەینەوە.
ئەوان یاریزانی گەنجن ئەمڕۆ گۆڕانکاریمان کرد بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکەینەوە، بەڵام ئەوە نەکرا لە رۆژی سێشەممەدا بەرامبەر مایۆرکا یاری دەکەین و دەبێت ئاستێکی باشتر لە ئەمڕۆمان پێشکەش بکەین.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەى 34 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە.