ئینگلتەرا

روود ڤان نیستەڵڕۆی راهێنەرایەتی یانەیەکی پریمەرلیگی وەرگرت

Yariga App

یاریگا-روود ڤان نیستەڵڕۆی بووە راهێنەری لێیستەر سیتی دوای تەنها هەفتەیەک بەسەر تەواوبوونی ئەرکەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد.

روود سەرەتا وەکو یاریدەدەری ئێریک تێن هاگ کرایە گەڕێندرایەوە ئۆڵدترافۆرد، بەڵام دوای دەرکردنی تێن هاگ، ئەو وەکو راهێنەری کاتیی دەستنیشانکرا. لەو ماوە کەمەدا بەشێوەیەکی بەرچاو ئاست و ئەنجامی مانچێستەر یونایتدی بەرزکردەوە، ئەمەش بەس بوو بۆ ئەوەی راستەوخۆ کارێکی هەمیشەیی پێبدرێت لە لێیستەر.

لێیستەر سیتی، ستیڤ کووپەری راهێنەری دوورخستەوە پاش ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەیان. هەرچەندە بەفەرمی هێشتا رانەگەیەندراوە، بەگوێرەی بی بی سی ئەو بابەتە یەکلابووەتەوە و زانیاری تەواویان لایە کەوا ڤان نیستەڵڕۆی جێگرەوەی کووپەرە لە لێیستەر.

لێیستەر لە پلەی 16هەمی ریزبەندی پریمەرلیگە و لە 12 یاری ئەم وەرزەدا تەنها دوو بردنەوەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button