ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئاڕنە سڵۆت گرێ کوێرەکەی کردەوە

دوای 15 ساڵ...

Yariga App

یاریگا –

دوای دەیە و نیوێک ئاڕنە سڵۆتی هۆڵەندی گرێ کوێرەکەی کردەوە.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ، لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵد میوانداری ریال مەدریدی کرد، بە دوو گۆڵی ماک ئالیستەر و کۆدی خاکپۆ یارییەکەی 2-0 بردەوە.

ماوەی 15 ساڵ بوو لیڤەرپوول نەیتوانیبوو لە ریال مەدرید بباتەوە، دویین بردنەوەی یانە ئینگلیزییەکە بەرامبەر ریال مەدرید دەگەڕایەوە بۆ وەرزی 2008/09 کە 4-0 شکستیان بە مێرێنگی هێنابوو.

هەشت یاریی بوو بەدوای یەک رێدز لە ریال مەدریدی نەبردبووەوە، حەوت یاریی بە بردنەوەی ریال مەدرید کۆتایی هاتبوو، یارییەکیش بە یەکسانبوون، دوو یارییشیان لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا بوو.

بەڵام ئاڕنە سڵۆت هەر لە یەکەم رووبەڕووبوونەوەی یانە ئیسپانییەکە، گرێ کوێرەکەی کردەوە و دوای 15 ساڵ یەکەم بردنەوەی بۆ لیڤەرپوول بەرامبەر بە پاشای چامپیۆنزلیگ بەدەستهێنا.

رێدز لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە پێنج یاریی خاوەنی پێنج بردنەوەیە، تیپەکە 12 گۆڵی کردووە و تەنیا یەک گۆڵیان لێکراوە و چوار کلین شیتیان کردووە. بە کۆکردنەوەی 15 خاڵیش پێشەنگی ریزبەندی پاڵەوانێتییەکەیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button