ئینگلتەراگرنگترین

دی برۆین باسی داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

کیڤن دی برۆینی بەلجیکی، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی، باسی داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی كرد.

دی برۆین له‌ میانی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی پێش یارییان به‌رامبه‌ر فاینۆڕد سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گوتی، راستگۆیانە قسه‌ بكه‌م نازانم داهاتووم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م چۆن ده‌بێت، دەزانم گفتوگۆکان ده‌كرا، بەڵام بەداخەوە بەرامبەر برێنتفۆرد تووشی پێکان بووم، هەموو شتێکم وه‌ستا.


ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پێكانه‌كه‌م پێم وابوو بۆ ماوەی دوو سێ رۆژ له‌ مه‌شقه‌كان دوور ده‌كه‌ومه‌وه‌، بەڵام بۆ ماوەی 8 بۆ 9 هەفتە له‌ یاریگاكان دووركه‌وتمه‌وه‌، بۆیە ئێستا دەمەوێت سەرەتا باشتر بم، توانام به‌ ته‌واوی بۆ بگه‌رێته‌وه‌ دواتر بیر له‌ داهاتووی خۆم ده‌كه‌مه‌وه‌.


ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا باشم و دڵخۆشم، تەنها دەمەوێت جارێکی تر یاری تۆپی پێی به‌باشی بکەمەوە، داهاتووش دەبینین.

دی برۆین لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، پێشتر گفتوگۆكان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م هەبوو، بەڵام دواتر دووچاری پێکان بووم ، بۆیە لە چوارچێوەیه‌كی دەروونێكی باش نه‌بووم بۆ ئەوەی گفتوگۆی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م بکەم، و بەڕاستی دەمەوێت بگەڕێمەوە ئاستی خۆم دواتر گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌م.

لە کۆتاییدا گوتی، هیچ په‌له‌م نییە، من لەو دۆخه‌ ئاسوودەم، تەنها دەمەوێت یاری تۆپی پێ بکەم، بیر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی توانایه‌كی باش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستم ده‌كه‌مه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button