ئیتاڵیا

فابرێگاس بە توندی وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

سێسک فابریگاسی راهێنەری کۆمۆی ئیتالی لە وەڵامی ئەو رەخنانەی ئاراستەی تیپەکەی دەکرێت وەڵامی توندی دایەوە.

شەوی رابردوو دۆڕانی کۆمۆ بەرامبەر فیۆرێنتینا لە هەفتەی 13ی سێریا ئەی بووە هۆی ئەوەی ئەم تیپە بۆ پلەی 17ی ریزبەندی دابەزێت و رەخنەکانیش لە ئاستی فابریگاس وەک راهێنەریان چڕتر بووەتەوە.

پێدەچێت ئەم راهێنەرە لاوە بە هیچ شێوەیەک دڵخۆش نەبێت بەو رەخنانەی کە بەرامبەری دەخرێنەڕوو و لە وەڵامی ئەو رەخنانەشدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند:

هەندێک کەس پێیانوایە کە ئێمە رکابەری دەکەین بۆ بەدەستهێنانی پشکی چامپیۆنزلیگ، ئەوەش کێشەی ئەوانە. ” . ئێمە کۆمۆین. ئەم تیپە پێنج ساڵ لەمەوبەر هیچی نەبوو و ئێستا لە سێریا ئەی یاریی دەکات.

لەم دواییانەدا نەمانتوانیوە ئاستی پێویست لە یاریگا نیشان بدەین. دەرفەتێکی باشمان بۆ رەخسا بۆ ئەوەی ئەنجامی یارییەکەی بەرامبەر فیۆرێنتینا لە بەرژەوەندی خۆمان تەواو بکەین، بەڵام دەیڤد دی خیا سەیڤی باوەڕپێنەکراو و نایابی کرد.

ئێمە بەردەوام راهێنان دەکەین بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی هێرشبەری تیپەکە و دەبێت بەردەوام بین لەسەر ئەم رێگایە بۆ باشتربوون.

کۆمۆ لە کۆی 13 یاریی توانیویەتی 10 خاڵ کۆ بکاتەوە و دوو یاریی بردووەتەوە و لە 6 یاریشدا یەکسان بووە و 6 یاریش توشی شکست بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button